بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیووە.
ئەمڕۆ چوارشەمە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠٠ دۆلار و نۆ سەنت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ١٠١ سەنت دابەزیووە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٦ دۆلار و
٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
پێشبینیدەکرێت بەدرێژایی ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەهۆکاری جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە
بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی
رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو
خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و
ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی
ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی
گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.