سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

AM:09:54:15/03/2022

15640 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش بەراورد بە دوێنێ چوار هەزار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.


هەر ئەمڕۆ، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش نرخەکەی دابەزیووە. هەروەها، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦٢ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٢ هەزار و ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستاندا نرخەکان بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠١ هەزار دینارە.

هاوکات، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٧ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا یاری دەکەن و دابەزین و بەرزبوونەوەی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن لە کەمترین کاتدا.













گەلەری