سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی جوتیاران دەرکرد

AM:09:35:15/03/2022

6456 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک بڕیاری بۆ پشتگیریکردنی جوتیارانی عێراقی جێبەجێ دەکات پێش دەستپێکردنی وەرزی بازاڕکردنی دانەوێڵەی گەنم کە بڕیارە لە یەکی نیسانی داهاتودا بەڕێوەبچێت. دەشڵێت، "تەواوی بڕی گەنمی هەولێر و دهۆک و نەینەواش وەردەگرن".


محەمەد حەنون بەرپرسی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دانەوێڵەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەدانیشتنی یانزەیەمی دوێنێیاندا ژمارەیەک بڕیاریان بۆ پشتگیری جوتیاران دەرکردووە لەسەر بنەمای ئەوەی قۆناغی داهاتوو پێویستی پێیەتی و بەپێی ئەو هەلومەرجەی لە ئێستادا جیهان پێیدا تێپەڕدەبێت.

دەشڵێت، بڕیاریان داوە بڕی تەواوی ئەو گەنمەی لە هەولێر و دهۆک و نەینەواش هەیە وەربگرن لەپێناو هاوکاریکردنی جوتیاران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکاری یەکێتی گشتی کۆمەڵەی کشتوکاڵی کە کێشەی جوتیارانی قەزای شێخان و زلیکان و ناوچەکانی دەوروبەرییان خستبووە روو چارەسەرکراوە و ئەوانەش وەردەگیرێت و دەخرێنە کۆگاکانی دەوڵەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنی ئەو بڕەی کە لە بەروبوومی گەنمی ناوچەی ئەلئەزیری سەر بە پارێزگای میسان بەرهەم دەهێنرێت و بەمەبەستی یارمەتیدانی جوتیاران، لیژنەکە بەبازاڕکردنی بڕی ئەوگەنمەی لە لقی کۆمپانیاکە لە بەسرە هەیە پەسەند کردووە.













گەلەری