ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٩٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە کرا و بەمەش نرخی دۆلار ١٠ هەزار تمەن دابەزی.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٢٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٢ھەزار دینار ە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.