سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:04:43:12/03/2022

24580 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە کرا و بەمەش نرخی دۆلار ٦٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.


هاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە بەیانی نرخەکەی جێگیرە.

لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار ە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری