سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

AM:11:22:12/03/2022

12220 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی.


هەر ئەمڕۆ، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش نرخەکەی دابەزیووە. هەروەها، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦٣ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار و ٩١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستاندا نرخەکان بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٢ هەزار دینارە.

هاوکات، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٠ هەزار دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدا یاری دەکەن و دابەزین و بەرزبوونەوەی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن لە کەمترین کاتدا.













گەلەری