سەردێڕ:

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی سەدر دەکەن

AM:11:11:12/03/2022

2492 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی نەجەف بکەن و لەناوەی حەنانە لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر کۆببنەوە و بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆبکەن.


ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕی بەغداد ئلەیوم لە زاری چاوگێکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەریەک لە هادی عامری و فالح فەیاز دوو لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی حەنانەی نەجەف سەردانی موقتەدا سەدر دەکەن.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانی شاندەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لەلایەن خۆیەوە، فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە فراکسیۆنەکەیان کۆبونەوەیەکی "گرنگ" ئەنجام دەدات کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچونی کۆبونەوەکەی حەنانە.

ئەمەش لەکاتیکدایە، دوای دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شەوی رابردو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکانی کۆبونەوەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کاندیدکردنی محەمەد جەعفەر محەمەد سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.












گەلەری