ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە کرا و بەمەش نرخی دۆلار ٦٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی ١٠٠ دینار دابەزیوە.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٠٠
لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار ە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.