AM:09:29:12/03/2022
12160 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رافیدەین رایگەیاند، بەگوێرەی پلانی ئەمساڵیان ئامادەن قەرز بدەنە بانکە ئەهلییەکان و پڕۆژە بچوکەکان و ئەو پڕۆژانەی چالاکی پیشەسازی و بازرگانی و چالاکی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و کشتوکاڵییان تێدا دەکرێت.
ئەمرۆ شەممە، بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی سیاسەتی بانکەکە و پێداگری لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و پشتیوانی کردنی کەرتی تایبەت و هەستانەوەی کەرتی ئابوری نیشتیمانی لە رێگەی دەروزەکانی گەشەپێدانی بەردەوامەوە پلانی پێدانی قەرز بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی پلانە نوێیەکە، بانکی رافیدەین ئامادەیە
قەرزبداتە بانکە ئەهلییەکان و پڕۆژە
بچوکەکان و ئەو پڕۆژانەی چالاکی پیشەسازی و بازرگانی و چالاکی کۆمەڵایەتی و تەندروستی
و کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییان هەیە.
دەشڵێت، قەرزەکە ئەو پرۆژانەش
دەگرێتەوە کە چالاکی دروستکردنی کۆمەڵگەی
نیشتەجبوون و گەشتیاری و پیشەسازی و
وەبەرهێنایان هەیە.
راگەیەنراوەکەی بانکی
رافیدەین ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانج لەم پلانە فرە چەشن کردنی سەرچاوەکانی ئابوری
نیشتیمانییە بۆ پشتیوانی کردنی سەرجەم کەرتەکان کە سەرچاوەی کەمکردنەوەی دیاردەی
بێکارین و هەلی زیاتری کارکردن دەرەخسێنێت
و ئاستی بەرهەمهێانی ناوخۆیی بەرزدەکاتەوە.