سەردێڕ:

لیستی موچەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشکراکرا

PM:09:42:11/03/2022

691564 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەگەر گرفت دروست نەبێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشێک لە دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.


ئەو چاوگە ڕاشیگەیاند، لە ماوەی یەک شەمە و دووشەمە و سێ شەمەی هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ موچە وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدەن، پێش نەورۆز موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەشبکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم رایگەیاند لە نۆی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا موچەخۆرانى وەزارەتى تەندروستى لە سلێمانى و هەڵەبجە موچەیان وەرنەگرت.













گەلەری