سەردێڕ:

بەپێی تۆماری باری کەسی؛ دوای ٣٧ ساڵ لە مردنی ژنێکی عێراقی دەگەڕێتەوە بۆ ژیان

PM:04:19:11/03/2022

45780 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی ٣٧ ساڵە ژنێک لە تۆماری باری کەسیدا بە مردوو تۆماکراوە تۆمارەکەی بۆ چاککراوە و دووبارە بە زیندوو تۆمارکراوەتەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "دوای هەوڵێکی زۆر و پێداچوونەوە بەردەوامەکانی فەرمانگەکانی حکومەت توانیمان لە ژیان بوونی ژنێکی ٤٠ ساڵه بسەلمێنێنین."

ئاشکراشیکرد، "رێکارەکان لە پۆلیسی کۆمەڵایەتییەوە دەستیپێکرد دوای تۆمارکردنی داوای ژنێک کە بەهۆی بارودۆخ و لاوازی فەرمانگەی تۆماری باری کەسێتی لەو کاتەدا بە مردوو تۆمارکرابوو."

وتیشی، بەوهۆیەوە ژنەکە توشی رێگری زۆر بووەتەوە و کێشەی زۆری بۆ دروستبووە و لایەن خزمەکانیەوە بێبەشکراوە لە میراتەکەی.

باسی لەوەشکردووە، دوای هەوڵەکانی پۆلیس و سەلماندنی بوونی لە ژیاندا کۆتایی بە دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ ژنەکە کۆتاییهات.

بعد 37 عاما على وفاتها في سجلات الأحوال الشخصية.. امرأة عراقية تعود إلى الحياة













گەلەری