سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق بڕێک پارە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکات

PM:01:08:11/03/2022

6388 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوودا بڕێک پارە بەسەر هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەتی عێراقدا دابەشدەکەن ئەوەش لە رێگەی فۆڕمی خۆراکەوە دەبێت.


ئەمرۆ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتەکەیان هەوڵدەدات گرەنتی دابینکردنی پێدانی بڕە پارەیەک بەشێوەی راستەوخۆ لە رێگەی فۆڕمی خۆراکەوە یان چاودێری کۆمەڵایەتییەوە بۆ توێژە کەمدەرامەتەکانی وڵات بکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر پێشنیازی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە دراوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پێدانی ئەو بڕە پارەیە خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاریکردنی توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگە لەرێی دابینکردنی پارە بۆیان.

دەشڵێت، لەرێگەی فۆڕمی خۆراکەوە یان چاودێری کۆمەڵایەتیەوە پارەکەیان پێدەدرێت.

راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، دەتوانرێت ئەو بڕە پارەیە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە تەرخانبکرێت بۆ هاوڵاتیانی هەژار و کەم دەرامەت.













گەلەری