سەردێڕ:

دوای دروستکردنی ئۆتۆمبێل؛ عێراق پەرە بە پیشەسازی و تەکنەلۆجیای سەربازی دەدات

AM:09:43:11/03/2022

4116 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاند، عێراق ساڵانە پێویستی بە چەکە بە بڕی پێنچ ملیار دۆلارە. دەشڵێت، "عێراق دەستدەکات بە دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی و چەککێک کە ناوی رافیدەین.


محمەمەد ئەلدەراجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە، "ساڵانە لە عێراق پێویستمان بە بڕی پێنج ملیار دۆلار هەیە بۆ کڕینی چەک"

وتیشی، چەند هەوڵێک هەیە لە لایەن وەزیری بەرگری و ئۆپراسیۆنەکانەوە بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی تەکنەلۆجیای جەنگ.

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا کارگەیەکمان هەیە کە ٢٧ هەزار کارمەنی هەیە کە گەنجترینیان ٤٠ ساڵە، چونکە لە ساڵی ١٩٩١ەوە هیچ کارمەندێکی نوێی بۆ دانەمەزراوە، ئەرکی دروستکردنی چەکە و چەکمان بە پۆلیسی فیدراڵی داوە، بەڵام تا ئێستا تێچوی چەکەکانیان بۆ وەزارەتی بەرگری نەگەڕاندووەتەوە."

محمەمەد ئەلدراجی ئاشکراشیکرد، وڵاتانی دراوسێ ئاستەنگ بۆ عێراق دروست دەکەن لە دروستکردنی چەکدا.

دەشڵێت، لە ناوخۆش سەرۆک وەزیران رێگری دەکات لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلی تەکنەلۆجی پێویست بۆ کارگەکە.

سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی باسی لەوەشکرد، هەرکەس دژی دروستکردنی چەکی عێراقیت بێت ناپاکە بە وڵاتەکەی.

لەبارەی جۆری ئەو چەکانەی کە بەرهەمی دەهێنن ئاماژەی بەوەشدا، بەم نزیکانە عێراق دەیەوێت دوو جۆر چەک دروست بکات، ئەوانیش دامانچەیەک بە ناوی بابل و چەکێک بە ناوی رافیدەین.

لەبارەی دروستکردنی فڕۆکەشەوە ئەوەی دوپات کردەوە کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان دروستکردووە بۆ مەبەستی چاودێری سەربازی بەکاری دەهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی رابردوو وەزارەتی پیشەسازی عێراق رایگەیاند، ده‌ستیانكردووه بە‌ دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م و بەشێوەی قیست و پێشەکی دەیدەنە هاوڵاتییان.













گەلەری