سەردێڕ:

راوێژکاری کازمی: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ٢٠ ملیار دۆلار لە داهاتی عێراق زیاد دەکات

PM:11:03:10/03/2022

3056 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی عێراق بۆ ئەمساڵ ٢٠ ملیار دۆلار زیاد دەکات. دەشڵێت ئەو داهاتە زیادەیە هەڵدەگرن بۆ باری لەناکاو و قەیران.


مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی راشیگه‌یاند، بەهۆی ئەوەی عێراق سەرجەم قەرزەکانی داوەتەوە و نرخی نەوتیش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، داهاتی عێراق لەمساڵدا ٢٠ ملیار دۆلار زیاد دەکات.

راوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارە زیادەیە تەرخان دەکرێت بۆ ساڵانی داهاتوو، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت یان هەر قەیرانێکی دیکە کە ڕوو لە عێراق بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرباری ئەوەی نرخی نەوت ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند، حکومەتی هەێم مانگانە لە کاتی خۆیدا موچە دابەشناکات، نرخی پێداویستیەکانی هاوڵاتیانیش بەردەوام لەبەرزبوونەوەدان.













گەلەری