بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە زیادکردنێکی ئاشکرا دا بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٩٤٨ هەزار و ٣٨٣ دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بڕی دۆلاری فرۆشراوی دابەزاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، بڕی دۆلاری فرۆشراو دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٩٤٨ هەزار و ٣٨٣ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوێنێ بڕی ٢٠٨ ملیۆن و ٤٥١٤ هەزار و ٢٩٨ دۆلاری خستبووە
بازاڕەوە. بەمەش لەمڕۆدا بڕی دۆلاری فرۆشراوی کەمکردەوە.
راگەیەنراوەکەی بانکی ناوەندی باسی لەوەشکردووە، نرخی یەک دۆلاری بە ١٤٦٠ دینار دیاری کردووە.
دەشڵێت، لەو بڕە پارەیە بڕی ١٥٨ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٣٨٣ دۆلاری بۆ ئاڵوگۆڕکردنی
نەختینەیی دراویی بیانی بووە لەدەرەوەی وڵات بەمەش ئاستی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی بیانی
بەرزبووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی ٣٤ ملیۆن و ٨٢٠ هەار دۆلاریش لەو بڕە پارەیە
بەشێوەی نەختینەیی لەناو خۆدا ئاڵوگۆڕ و مامەڵەی پێوەدەکرێت.