سەردێڕ:

نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:11:26:10/03/2022

6704 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نرخی یەک میسقاڵ زێری عەیارە ٢١ لە بازاڕەکانی هەرێمدا گەیشتە ٤١٣ هەزار دینار.


هاوکات، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک میسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٨ هەزار دینارە.

هەر ئەمڕۆ ، بەپێی پێنوێنی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩١٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش نرخەکەی نزیکەی ٩٠ دۆلار دابەزیوە.

هەروەها، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦٣ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٦٣ هەزار و ٧٠٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، نرخی نەوت و زێڕ و سوتەمەنی و خۆراک لەبازاڕەکانی جیهاندا روویان لەهەڵکشان کردووە و بەردەوامن لەبەرزبوونەوە.













گەلەری