سەردێڕ:

ئەمریکا دراوی ئەلیکترۆنی بەرهەمدەهێنێت

AM:09:33:10/03/2022

8496 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێک بەمەبەستی بەرهەمهێنانی دراوێکی ئەلیکترۆنی واژۆدەکات.


کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرای کرد، ئیدارەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی دۆلار بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکات و تیایدا مەترسی و کاریگییەکان و هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاودەگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ هەڵکشانی بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین، کارکردن لەسەر بەرهەمهێنانی دراوێکی ئەلیکترۆنی ئەمریکی و پێداگری کردن لەسەر بەرەوپێشبردنی دراوێکی هاوبەش لەو وڵاتە گفتوگۆکان چربوونەتەوە.

راگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ١٦٪ی هاوڵاتییانی ئەمریکی کە دەکاتە ٤٠ ملیۆن هاوڵاتی وەبەرهێنان و مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە دەکەن.

لەبەرامبەر بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەدا، بەبێ چاودێریکردن، گەشەکردنێکی زۆر و خێرایی بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان مەترسی بۆ سەر ئەمریکییەکان دروستدەکات و ناسەقامگیری لەسەر کار و سیستم و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دروستدەکات.

وتیشی، پێویستە لەوە تێبگەن ئەنجامەکانی بڕیاری دروستکردنی دراوێکی ئەلیکترۆنی ئەمریکی کاریگەری قووڵیان دەبێت، چونکە دۆلاری ئەمریکی تا ئێستاش بەهێزترین دراوە کە یەدەگەکێکی بەهێزی هەبێت لەسەر ئاستی جیهاندا.

لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕالی ئەمریکی بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو دراوی ئەلیکترۆنی دەکرێت سودی هەبێت بۆ بەکارهێنەران و کۆمپانیاکان، بەڵام هێشتا مەترسییەکانی روون نەبووەتەوە کە چی دەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠٠ دەوڵەت لە جیهاندا بەرنامەی تایبەت بەخۆیان لەبارەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە بۆ لەبانکی ناوەندی (CBDC) کردووەتەوە لەنێویشیاندا یوانی چینی و بەشێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی لەسەر ئاستی جیهان گەشەکردنێکی خێرای بەخۆیەوە بینیووە.













گەلەری