PM:11:21:08/03/2022
6716 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ رێگریکردن له بهرزبوونهوهى نرخى خۆراک، چەند هەنگاوێک دەگرنەبەر لەوانە، لابردنی گومرگ لەسەر كاڵا و خۆراک و پێویستییەكانی رۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگ و دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکە بەسەر یەکەوە.
نوسینگهى مستەفا کازمی سهرۆک وهزیرانی عێراق له راگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی رۆژی ٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنى وەزیراندا بریاردراوە، دوو بەشەخۆراکپێكەوە بەپێی پسووڵەی خۆراک دابەشبکرێت و پەلەشبکرێت لە پێدانی بەشەخۆراكێک لە مانگى رەمەزاندا و چاویش بخشێندرێتەوە بە ماددەكانی بەشەخۆراک بۆ باشتركردنی.
ئاماژە بەوەشکراوە،بریاریشدراوە
بە دواخستنی وەرگرتنەوەی باج لەسەر بازرگانانی هێنانی خۆراک.
ئەوەش هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی
بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردن، كە پێشتر بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەركرابوو تاوەكو
دوو مانگ و دواتر بەپێی دۆخەكە بڕیاری دیكە دەدرێت.
دوێنێش، حاکم
زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە وردی چاودێری دۆخی بازاڕ
و نرخەکان دەکەن، هەرکەسێکێش بیەوێت نرخی شتومەک گرانبکات سزای دەدەن.