ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینار، بەمەش بەراورد کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٣٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش نرخی دۆلار ١٠ هەزار تمەن دابەزیووە.
لیرەی تورکیش، ھەزار
و ٤٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار ە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی
عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.