ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی دۆلار ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٣٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش نرخی دۆلار ١٠ هەزار تمەن دابەزیووە.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار ە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.