بانکی رافیدەین رایگەیاند، پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری تا دەگاتە ٢٥ ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و ڕێژەی سودەکەشی ٥٪ ە و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش پێنج ساڵە.
ئەمرۆ دووشەممە، بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاریانداوە ئە فەرمانبەرانی لە بانکی رافیدین موچەوەردەگرن و ئەوانەشی لەو بانکە موچە وەرناگرن پێشینەیان پێبدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
پێشینەکە ئەفەسرانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش دەگرێتەوە.
لەبارەی بڕی پێشینە و سود
و ماوەی دانەوەی قەرزەکەشەوە، راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەین ئەوەشی خستووتەڕوو،
بڕی پێشینەکە لە پێنج ملیۆنەوە دەستپێدەکات و لە ٢٥ ملیۆندا کۆتایی دێت.
دەشڵێت، رێژەی ئەو سودەی
دەچێتە سەر پێشینەکە لە ٥٪دایە و ماوەی دانەوەی پێشینەکەش پێنج ساڵە.
راگەیەنراوەکە باسی
لەوەشکردووە، فەرمانبەرانی شارستانی لە فەرمانگەکانی حکومیدا دەتوانن پێشینەی
بانکەکە وەربگرن بەمەرجێک کەسێک کە موچە لە بانکی رافیدەین وەردەگرێت و ماستەر
کاردی هەیە ببێتە کەفیلی.
لەبارەی ئەو فەسەرانەی
پێشینەکە وەردەگرن دەبێت فەرمانبەرێک بکەنە کەفیل کە موچە لە بانکی رافیدەین
وەردەگرێت یان دوو فەرمانبەر کەلە بانکی دیکە موچە وەردەگرن.