لەبازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا بەمەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٩٪ بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ کە نرخی یەک ئۆنسە زێر گەیشتە زیاتر لە دوو هەزار دۆلار ئەمە یەکەمجارە زێڕ ئەو نرخە تۆمار بکات.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی هەرێم بۆ هەر مسقاڵێک ١٠ هەزار
دینار بەرزببوەووە بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٨ ھەزار دینارە.
هەروەها، نرخی
پلادیۆم بەڕێژەی ٤.٣٪ بەرزبووە و یەک ئۆنسە
پلادیۆم بە سێ هەزار و ١٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەاربردووشدا نرخی یەک ئۆنسە
پلادیۆم سێ هەزار و ١٧٢ دۆلاری تۆمارکردبوو.
لەبەرامبەردا زیو
بەڕیژەی ٠.٤٪ بەهاکەی بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە
زیو بە ٢٥ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا .
هەروەها، نرخی
پلاتین بەڕێژەی ٢٪ بەرزبووەوە و بەجۆرێک نرخەکەی هەزار و ١٤٣ دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمەکاتێکدایە،
بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە
١٣٠ دۆلار و چوار سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١١ دۆلار و ٩٤ سەنت بەرزبووەوە.