AM:10:30:03/08/2021
6588 جار خوێندراوەتەوە
رێوڕەسمى سوێندخواردن و دەستبەکاربوونى ئیبراهیم رەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆک کۆمارى ئێران لە حوسەینییەى ئیمام خومەینى بە بەشدارى ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو وڵاتە، ئەنجامدرا.
لە مەراسیمی دەستبەکاربوونەکەشیدا، ئیبراهیم رەئیسی رایگەیاند، "هەرکاتێک لە ئامۆژگارییەکانی رابەری باڵا و هێڵی شۆڕشی ئیسلامی دوورکەوتینەوە و لاماندا، ئەوا دەکەوینە کێشەوە".
هاوکات، رێوڕەسمەکە بە رەچاوکردنى رێکارە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو و بەشێوەیەکى راستەوخۆش لەسەر کەناڵەکانى تەلەفزیۆنى ئەو وڵاتە پەخش کرا.
لەرێورەسمەکەدا، هەریەک لە رابەرى باڵاى شۆڕشى
ئیسلامى ئێران و سێ سەرۆکایەتییەکەى ئەو وڵاتە و سەرۆکى ئەنجومەنى دەستور و حەسەن
رۆحانى سەرۆک کۆمارى پێشووى ئەو وڵاتە و چەندین بەرپرسى تر بەڕێوەچوو.
ئیبراهیم رهئیسی لە ساڵانی ٢٠٠٤ تاكو ٢٠١٤ جێگری
سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٤ تاكو ٢٠١٦
داواكاری گشتی ئێران بووە و لە ساڵی ٢٠١٩ەشەوە وەك سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران
دەستبەكاربووە.