سەردێڕ:

دۆلار و تمەن بەرزبوونەوە و یۆرۆ و لیرە دابەزین

PM:01:12:06/03/2022

18880 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە و بەمەش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ١٥٠ دینار بەرزبووەوە بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان.


هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٣٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٧٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش هەزار دینار دابەزیووە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٢ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و سێ هەزار دابەزیوە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری