سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر موچە

AM:11:20:06/03/2022

361276 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٦ ی شوبات بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بایکۆی دەوامیان کرد، سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە لەم ڕۆژانەدا موچە دابەش بکرێت.


چاوگەکە ئاماژەی بەوەداوە کەوا لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە پارە گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارای و وا چاوەڕوان دەکرێت لەم رۆژانەدا ئەنجومەنی وەزیران وادەی دابشکردنی موچە رابگەیەنێت.

پێشتر ئێن ئاڕ تی ئەوەی راگەیاندبوو داهاتی پێویست لە بەردەست حکومەت هەیە بۆ دابەشکردنی موچە و سەرەڕای رەتکردنەوی لە لایەن وزارەتی داراییەوە بەڵام دواتر خودی وەزارەتی دارای بە هەندێک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی راگەیاند کە داهاتی خاڵە سنوریەکان و نەوت گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.














گەلەری