سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە چەند؟

AM:10:14:06/03/2022

14720 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٧٠ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و ٣٦ سەنتە و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦٣ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٧ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای دەستپێکی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێکە بۆ یەک کیلۆگرام زێڕ نزیکەی سی هەزار دۆڵار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری