سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:12:30:05/03/2022

9372 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٧٠ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەکەی ٣٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦٣ دۆلار و ٣٦ سەنتە و بەمەش دۆلارێک و ١١ سەنت بەرز بووەتەوە و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦٣ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ١١٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم لە نێوان دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای دەستپێکی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێکە بۆ یەک کیلۆگرام زێڕ نزیکەی سی هەزار دۆڵار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری