بەگوێرەی زانیارییەکان و داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١١٤ دۆلاری تێپەڕاند. بەمەش بەراورد بە نرخی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کەبە ١١٢ دۆلار و چوارسەنت مامەڵەی پێوەکراوە نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٤ دۆلار و ٩٦ سەنت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینیدەکرێت
بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو نرخی نەوت بەهۆکاری جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە
بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.
بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ١١٤ دۆلار
و ٩٦ سەنت، بەراورد بە نرخی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کەبە ١١٢ دۆلار و چوار سەنت
مامەڵەی پێکراوە، نرخی یەک بەرمیل نەوت دوو دۆلار و ٩٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە
ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکی ١٢٠
دۆلار.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت
زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.
رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە
سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە
بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی حەوت رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا
بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت
پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی
قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ
گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.