سەردێڕ:

نرخی زێر لە بەرزیدا بە جێگیری ماوەتەوە

AM:10:11:04/03/2022

8612 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٣٦ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، نرخەکەی ١١ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦٢ دۆلار و ٢٥ سەنتە و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦٢ هەزار و ٢٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم لە نێوان دوو هەزار بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٥ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای دەستپێکی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێکە بۆ یەک کیلۆگرام زێڕ نزیکەی سی هەزار دۆڵار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری