ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکیش بە ١١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجشەممە، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکی ١٢٠ دۆلار.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.
رۆژی ٢٣ی مانگی
رابردوو، سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو
خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و
ماوەی حەوت رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی و ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی
ئەمریکا و روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی
گەورەبوونی جەنگەکە لەلایەکی دیکەوە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.