بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ١٣٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی بە نرخی ١٤٦٠ بۆ هەر دۆلارێک خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بڕی ١٣٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاری فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، نرخی یەک دۆلار بە ١٤٦٠ دینار دیاری کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو بڕەش ١٢٠
ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بۆ پشتینوانی
کردنی هەژمارەکانی دەرەوەی وڵات رۆیشتووە. لەبەرامبەردا ١٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار
دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەیی لە بازاڕەکانی ناوخۆدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەربە گوێرەی راگهیهندراوەکەی بانكى ناوهندیی عێراق لهمانگى شوباتدا بڕی
سێ ملیار و ٦٩٥ ملیۆن و ٦٨٥ ههزار دۆلاریان خستووهته بازاڕهوه تاوهكو كڕین و
فرۆشتنى پێوهبكرێت.
لهو رێژهیهش، رۆژانه ١٩٢ ملیۆن و ٦١٥ ههزار و ٤٣ دۆلار بهروارد به
مانگى رابردوو بڕی دۆلاری خراوە بازاڕ کەمیکردووە بەشێوەیەک لەمانگی رابردوودا
رۆژانە ١٩٥ ملیۆن و ٦٠٨ ههزار و ٥٣٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.