لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و پاوەن و یۆرۆ بەرزبووەوە و یەرکە لە تمەن و لیرەش بەرامبەر دۆلار بەردەوامن لە دابەزین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٧٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٧٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە
دوێنێ نرخەکەی دوو هەزار دینار دابەزیووە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد
بە دوێنێ دوو هەزار دینار دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.