سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:10:02:03/03/2022

11156 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٢٩ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی هەشت دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦٢ دۆلار و دوو سەنتە، بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی ٥٦ سەنت بەرزبووەتەوە. هەروەها، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦٢ هەزار و ٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی ٢٠٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم لە نێوان دوو هەزار بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێویە یە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٥ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای دەستپێکی شەڕی روسیا و ئۆکرانیا، بەجۆرێکە بۆ یەک کیلۆگرام زێڕ نزیکەی سی هەزار دۆڵار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.













گەلەری