رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، لە مانگی نیساندا عێراق رۆژانە چوار ملیۆن و ٤١٤ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. دەشڵێت، "رۆژانە ٨٩ هەزار بەرمیل نەوتی زیاد بەرهەمدەهێنێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی ئۆپیک خشتەی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، رێکخراوەکە دەستدەکات بە بەرهەمهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیادە لەرۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم چوارچێوەیەدا عێراق رۆژانە لە مانگی نیساندا چوار ملیۆن و ٤١٤
هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و بەمەش بەراورد بە مانگی شوباتی رابردوو رۆژانە
٨٩ هەزار بەرمیل نەوتی زیادە لە مانگی نیساندا بەرهەمدەهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی
ئۆپیک پڵەسدا بڕیاردرا بە بەرهەمهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیادە لە رۆژێکدا بەگوێرەی
ئەو خشتەیەی پێشتر وڵاتانی ئەندام لەسەری رێککەوتبوون.
هەروەها، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت
١١٧ دۆلاری تێپەڕاند.
عێراق دووەم وڵاتی بەرهەمهێن و هەناردەکاری رێکخراوی ئۆپیکە
و لەدوای سعودییەوە دێت و لەسەر ئاستی ئۆپیک پڵەس کە روسیا تیایدا ئەندامە سێیەم وڵاتە
و دوای روسیا کە پلەی یەکەم و سعودییە کە پلەی دووەمیان گرتووە، دێت.