سەردێڕ:

سەرەڕای بەرزبوونەوی نرخی نەوت؛ ئۆپیک پڵەس دڵنیایی دەدات

PM:09:46:02/03/2022

2320 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس دەڵێت، پابەندن بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی ماوەی هەشت ساڵی خۆی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە سەروو ١١٠ دۆلار و رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان پابەندن بە بەرهەمهێنانی ئەو رێژە نەوتەی باسیان لێوەکردووە کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە.

رۆژی ٥ی مانگی رابردوو، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بۆ مانگی شوباتی داھاتوو دیاریکرد و رێگەدەدات رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل زیاتر بەرهەم بهێندرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ٤٥٪ی خواستی نەوتی جیهانی دابین دەکات.

بەهۆی کاریگەری پەتای کۆرۆناوە کە کاریگەری خراپی لەسەر داواکاری نەوت هەبوو، ١٣ وڵاتی ئەندامی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی ئۆپیک لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەرهەمهێنانی نەوتیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە.

ساڵی رابردوو، وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا بە زیادکردنی بەرهەمی نەوت بەشێوەی بەردەوام و لەسەرخۆ لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و پێداچوونەوە بە بارودۆخەکاندا بەشێوەی مانگانە.













گەلەری