قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و ئاخجەلەر و شوان کۆمەڵگەی خاڵخاڵان دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی نەوت؛ بۆ هەر۲۰۰ لیترێک بڕی ٥٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نەوت بەسەر
نۆ هەزار و ٦٥٠ ماڵدا لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیە دابەشکراوە.
ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ
نەوت بەسەر هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی
تەکیە و ئاخجەلەر و شوان کۆمەڵگەی خاڵخاڵان
دابەش دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ماوەی دوو ساڵە نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەکراوە و لە ئێستادا دابەشکردنەکە بە
سستی بەڕێوە دەچێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لە وەرزی زستان و سەرما نەوتیان
پێنەگەیشت.
ئـ.سـ
هـ.ئـ