AM:08:07:02/03/2022
5068 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆچوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٠ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نۆ دۆلار و ٨١ سەنت زیادیکردووە.
هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ١٠٨ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی ١١ دۆلار و ٨٤ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی
رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا
بەرز دەبێتە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی مانگی رابردوو ڤلادیمیر
پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی
ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی
حەوت رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.