ئەمشەو سێشەممە، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی هەشت ساڵی رابردوویدا تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەیانی نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٠٠ دۆلار و ٩٩ سەنت بوو، بەمەش تەنها لەمڕۆدا نرخی یەک بەرمیل نەوت شەش دۆلار و ٣٣ سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی
بە ١٠٦ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوت بەراورد
بە بەیانی نۆ دۆلار و ٧٨ سەنت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد
بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە
رۆژێکدا بەرز دەبێتە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی
ئەممانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان
لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
و ماوەی شەش رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.
بەگوێرەی بەشێک لەچاودێرانی سیاسی و
ئابوری، گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت پەیوەندی بە لێدوانە جیاوازکانی ئەمریکا و
روسیا و وڵاتانی جیهانەوە هەیە لەبارەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و مەترسییەکانی گەورەبوونەوەی
جەنگەکە لە لایەکی دیکە هۆکارە بۆ گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا.