سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی دابەزاندنی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار ئاشکراکرد

PM:03:59:01/03/2022

40592 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی سێ مەرجی زۆربونی پارە و باشترکردنی باری ئابوری و یاسای پاراستنی سامانی نیشتیمانی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاشکرا کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، جاسمی عەلەوی ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، علی عبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی سێ مەرجی دیاری کردووە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار و و گەراندنەوەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئەو نرخەی لە رابردوودا هەیبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، زۆربونی پارە و باشترکردنی باری ئابوری دوای ئەنجامدانی چاکسازی پێویست، دانانی یاسای نوێ بۆ پاراستنی سامانی نیشتیمانی وەک نەو، سێ مەرجی سەرەکین بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

جاسم عەلەوی باسی لەوەشکرد، مەرجەکانی وەزیری دارایی بۆ بەرزکردنەوە و گەراندنەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بۆ ئەو نرخەی لە رابرداو هەیبووە گرنگە.

وتیشی، بڕیار لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نادرێت، تا دڵنیا نەبن لە زۆربونی پارە و باشتر کردنی باری ئابوری دوای ئەنجامدانی چاکسازی پێویست لە فرچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهاتە نانەوتییەکان و بە ئەلیکترۆنی کردنی هەردوو سیستمی گومرگی و دەروازە سنورییەکان و دانانی یاسای نوێ بۆ پاراستنی سامانی نیشتیمانی وەک نەوت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری