ئەمرۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەر دوێنێ نرخی دۆلار هەزار و ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٧٧ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش دۆلار بە بڕی ١٣ هەزار تمەن بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
هەروەها، لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە
بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٧ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.