AM:08:04:01/03/2022
7344 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆسێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ١٣ سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی ٧١ سەنت دابەزیوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی ئەممانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی
ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی سێ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی
ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.