ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٩٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و ١٧ سەنتە، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦١ هەزار و ١٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٧ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و
٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا،
ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪
دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.