سەردێڕ:

نرخی نەوت جارێکی دیکە گەیشتەوە ١٠٣ دۆلار

AM:08:05:28/02/2022

4956 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ پێنج دۆلار و ١٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩٧ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی پێنج دۆلار و ٧٧ سەنت بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی ئەممانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی سێ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.













گەلەری