ئەمرۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەر رۆژی شەممە ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٨٨ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەهای تمەنی ئێرانی جێگیرە.
هەروەها، لیرەی
تورکیش، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٥
ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٧
ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی
عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.