ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٧ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی ئەممانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی
ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی سێ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی
ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.