ئەمرۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەر رۆژی پێنجشەممە ١٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٥٨٨ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لەبەرزبوونەوە.
هەروەها، لیرەی تورکیش، ھەزار و ٣٠٠ لیرەی تورکی
بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٥ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٩٧ ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.