ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینییوە.
ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٦٠ دۆلار و ٧٤ سەنتە، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٦٠ هەزار و ٧٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی رابردوودا
بەردەوام هەڕەشەکانی روسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا و لێدوانە جیاوازەکانی ئەوروپا
و ئەمریکا کاریگەرییان هەبوو لەسەر دروستبوونی گۆڕانکاری و بەرزبوونەوە لە نرخی
زێڕ و نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان و لەدوای دوو رۆژ لە بەردەوامی هێرشەکە لە ئێستادا
نرخەکان بەرەو نزمبوونەوە دەچن.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٥
ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩١
ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە
٤٤٥ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر
لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی
ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و
نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.