سەردێڕ:

نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا دابەزی

AM:08:10:26/02/2022

5676 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٧ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو دابەزیووە کە نرخەکەی چووبووە سەروو ١٠٠ دۆلار.


هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی ٩١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی ئەممانگە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا فەرمانیدا بە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو خاکی ئۆکرانیادا و ئەمەش بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و ماوەی سێ رۆژە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەناو خاکی ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە.













گەلەری