چاوگێک لە وەزارەتى داراییەوە رایگەیاند، ٢٧ى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى دووى موچەخۆران دەکرێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆى ئەوەى ئەمڕۆ ٢٥ مانگ کەوتە پشووى هەینییەوە، رۆژى یەک شەممە ٢٧ى مانگى دوو دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت و خشتەى دابەشکردنى موچە گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە و وەزارەتى تەندروستى وەکو یەکەم وەزارەت موچەى مانگى دوو وەردەگرێت.
ئەوەشى بۆ ئێن ئاڕ تى پشتڕاستکردەوە، پێش چەند رۆژێک خەزێنەى
وەزارەتى دارایی ٤٠٠ ملیار دینارى تێدابووە، بەڵام ٢٠٠ ملیار دیناریان لە داهاتى
مانگى دوو، بۆ موچەى مانگى یەکى ئەو وەزارەت و سەرۆکایەتییانە خەرجکردووە کە موچەیان
وەرنەگرتووە.
چاوگەکەى وەزارەتى دارایی وتیشى، لەم هەفتەیەدا زیاتر لە
٥٠٠ ملیار دینارى داهاتى فرۆشتنى نەوتى مانگى دوو دەچێتە سەر هەژمارى وەزارەتى
دارایی و بەمەش زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار لە خەزێنەى وەزارەتى دارایی بۆ موچەى
مانگى دوو ئامادە دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتى هەرێم بە بیانووى نەناردنى
٢٠٠ ملیار دینارەکەى بەغدا، موچەی ئەم مانگە هاوشێوەی مانگی رابردوو سستییەکی زۆری
بەخۆوە بینیوە و مانگی رابردووش، لە سلێمانی و هەڵەبجەش چەند جارێک بەبیانووی نەبوونی
پارەوە هاوڵاتییان موچەکانیان دواکەوت.
هێرش قادر- هەولێر