وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی ساڵی رابردووی هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە نزیکەی ٨٤ ملیار دۆلار.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراقی راشیگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٨٣ ملیار و ٩٧٣ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار.
هاوکات باس لەوەشکراوە،
بە گوێرەی ئامارێک کە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بڵاوکراوەتەوە، داهاتی مانگی
رابردوو زیاتر بووە لە هەشت ملیار دۆلار و بڕی زیاتر لە ٩٩ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار بەرمیل
نەوتی خاو هەناردەکراوە لە رێی ٢٩ کۆمپانیای جیهانی جیاوازەوە.
هاوکات، لە کێڵگە
نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووی عێراق ٩٦ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٥٩٦ بەرمیل نەوت هەناردە
کراوە و لە کەرکووکیش دوو ملیۆن و ٥٤٥ هەزار و ٦٥٦ بەرمیل هەناردە کراوە.
باس لەوەشکراوە،
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بەپێی وەزارەتی نەوتی عێراقی بە ٨٣ دۆلار و ٨٢ سەنت فرۆشراوە.